مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی ئێران تاوتوێی گفتوگۆی لایەنەكان بۆ پێکهێنانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له به‌غدا كۆبوه‌ته‌وه. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراقیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کردوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم کەدەستی موتەڵع کەوتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە کۆبونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوه، پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، تاوتوێ کراون.
هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و فەرهەنگیدا.
