مهسرور بارزانی: پێویسته لە بەغدا بین بۆ ئهوهی رێگە نەدەین لە جیاتی ئێمە بڕیار بدهن
مهسرور بارزانی، جێگری سهرۆكی پارتی ڕایگهیاند، لەماوەی رِابردودا فشاری زۆريان لەسەر هەرێمي كوردستان دروستكردوە، "پێویستە ئێمە خۆمان لە بەغدا بین لە ناوەندی بڕیار تا رێگە نەدەین خەڵكێكی دیكە لە جیاتی ئێمە بڕیار بدات، خەڵكێكی دی لە جیاتی ئێمە لەسەر چارەنوسی هەرێمی كوردستان پیلان بگێڕێت و نەهێڵێت كوردستان بگاتە مافەكانی خۆی".
مهسرور بارزانی ئهمڕۆ سێشهممه لهمیانی وتارێكدا له بانگهشهی حزبهكهی له دهۆك، ڕایگهیاند، "لەسەر ئاستی ناوخۆ زۆر هەوڵیاندا بۆ ئەوەی دەستكەوتەكانی ئێمە ڕابگرن، بەڵام لێرە پێیان نەكرا، بۆیە هەوڵیاندا لە ڕێگەی دیكە و بە دروستكردنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ ناحەزانی كوردستان، گەلێك فشار بخەنە سەر هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی لەسەر پارتی، هەمویان پیلانیان گێڕا بۆ ئەوەی كوردستان سەرنەكەوێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، لەسەر ئاستی بەغدا فشارێكی زۆریان لەسەر هەرێم دروستكرد، فشاری ئابورییان دروستكرد، بودجەی هەرێمیان بڕی، نەوتیان راگرت، هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا و جوگرافیای كوردستانە تا ئێستاش، دادگایان لە دژمان بەكار هێنا، هێرشی درۆنی لە دژی هەرێمی كوردستان كرا، بۆ ئەوەی ئێمە وا نەكەین كە سیاسەتی دژایەتیكردنی هەرێم بەردەوام بێت، "پێویستە ئێمە خۆمان لە بەغدا بین لە ناوەندی بڕیار تا رێگە نەدەین خەڵكێكی دیكە لە جیاتی ئێمە بڕیار بدات، خەڵكێكی دی لە جیاتی ئێمە لەسەر چارەنوسی هەرێمی كوردستان پیلان بگێڕێت و نەهێڵێت كوردستان بگاتە مافەكانی خۆی".
