مه‌سعود بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع: گرژییه بێپاساوهكانی ئێستای ناوچه‌كه مه‌ترسیدارن
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتیی سوریا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردوه‌و هۆشدارییان داوه له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی گرژییه بێپاساوهكانی ئێستای ناوچه‌كه‌و كردنه ئامانجی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتیی وڵاته‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی ئه‌نجام داوه‌و تاوتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردوه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئێستا‌و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌حمه‌د شه‌رع جه‌ختی له گرنگی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی كردۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه جیاحیاكانی ناوچه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئاشتیانه و گفتوگۆوه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولا هۆشدارییان داوه له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌وامیی گرژییه بێ پاساوه‌كان و كردنه ئامانجی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
