مه‌سعود بارزانی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا تاوتوێی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌كه‌ن
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و جۆشوا هاریس، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا تاوتوێی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن له هه‌مو ڕویەکەوە شەراکەتی ئەمریکا و عیراق بەهیزتر بکرێت.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،وتی، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، لە پیرمام مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق و ویندی گرین، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه لە دیدارەکەدا هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بەناوی سەرۆک و حکومەتی ئەمەریکا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی مه‌سعود بارزانی کرد بۆ هەمو ئەو پشتیوانی و پاڵپشتیانەی کە بۆ دوایین ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات خستویەتەڕو.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ڵسوڕێنه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی و هەڵوێستی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقدا دووپاتکردەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو "لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراقەوە بیروڕای ورد ئاڵوگۆڕکرا و هەردولا جەختیان لە گرنگیی پابەندبون بە دەستور کردەوە و هاوڕابون کە عێراقییەکان خۆیان بڕیار لە ڕەوشی وڵاتەکەیان لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بدەن."
ئاماژه به‌وه‌شدراوه "لەم چوارچێوەیەدا، هەردولا پێشوازییان لە گفتوگۆ‌و راوێژکارییەکانی ئەم دواییانەی بەغدا کرد بۆ هینانەئارای رێکار و سیناریۆ سیاسییەکان کە تێیدا بەرژەوەندیی عێراقییەکان رەچاو بکرێت و لە هەمو ڕویەکیشەوە شەراکەتی ئەمریکا و عیراق بەهیزتر بکرێت."
