المطلع
عاجل

post-image

موتەڵع دەقی وتارەکەی سودانی لە کاتی کردنەوەی 34"ـەمین لووتکەی عەرەبی لەبەغدای پایتەخت بڵاودەکاتەوە


12:45 عێراق
2025-05-17
76674

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا  وتارەکەی سەرۆک وەزیرانی بڵاوکردەوە:-
‏ بەناوی گەلی عێراقەوە بەخێرهاتنی ئێوە و میوانانی لوتکەکەمان دەکەم و لەسەرووی هەموویانەوە بەڕێز پێدرۆ سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئیسپانیا سانچێز و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس. 

‏? چاوی گەلانی عەرەبی ئێمە ئەمڕۆ لەسەر ئێوەیە بەهیوای ئەوە هەڵوێستەکان ببنە چارەسەری ئاستەنگ و مەترسییەکان و چاوەڕوانی هەنگاوی واقیعی و پراکتیکین.

‏? عێراق سیاسەتێکی دەرەوەی گرتۆتەبەر کە هاوبەشی و هاوکاری لەگەڵ برا عەرەبەکانمان وەک ئەولەویەت پێشکەش دەکات.

‏? سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و هاوتەریبنەبوون لەگەڵ میحوەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دامەزراوە.

‏? ئێمە پشتگیریمان لە چارەسەرەکان کرد لەسەر بنەمای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، بەشدار بووین لە نزیککردنەوەی چەندین بۆچوونی جیاواز و دیبلۆماسی بەرهەمدارمان پەیڕەو کرد.

‏? تێڕوانینمان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان و سەرچاوەکانی ململانێ لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافی گەلی فەڵەستین بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند لەسەر خاکەکەی و ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەکان.

‏? جینۆساید کردنی گەلی فەڵەستین گەیشتووەتە ئاستێک کە لە هەموو ململانێ مێژووییەکاندا شتی وا ڕووی نەداوە.

‏? ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکانمان ڕەتکردۆتەوە و بەردەوامیش ڕەتدەکەینەوە، لەگەڵ پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و ناوچە داگیرکراوەکان و کردنەوەی دەرگاکان بۆ یارمەتی مرۆیی.

‏? هەموومان ئەو وێنانەمان بینیوە کە بە سەدان منداڵ ڕیز کراون بۆ پاروویەک یان پارچە نانێک کە لەوانەیە وەریبگرن یان بەدەستی بەتاڵ بگەڕێنەوە، دەپرسین کە دەبێت یادەوەری ئەم نەوەیە چی تۆمار دەکات لە ڕووی ئازار و هەستی نادادپەروەرییەوە.

‏?  داوامان کردووە بەردوامین لە داواکردن کاری عەرەبی جددی و بەرپرسیارانە بکرێت بۆ ڕزگارکردنی غەززە و چالاککردنەوەی ڕۆڵی (ئۆنرا) لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا.

‏? ئێمە پشتیوانی لە ئاگربەست دەکەین لە باشووری لوبنان و ئیدانەی هێرشە دووبارەکراوەکان دەکەین بۆ سەر سەروەری ئەو وڵاتە برایە.

‏? هەڵوێستەکانمان بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی و سەروەری سوریا نوێ دەکەینەوە و هەر دەستدرێژی و هەژموونێک بۆ سەر خاکی سوریا ڕەت دەکەینەوە.

‏? درێغی لە هیچ هەوڵێک ناکەین بۆ پشتیوانیکردن لە براکانمان لە سوریا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی هاووڵاتیبوون و بنیاتنانی سیستەمێکی دەستووری دیموکراتی لە ڕێگەی پرۆسەیەکی گواستنەوە کە مافەکانی گەلی سوریا و ئازادی ئایینی بۆ هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر بکات و بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە.

‏? بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ لابردنی سزاکانی سەر سوریا بەرز دەنرخێنین و هیوادارین ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی گەلی برا سوریا.

‏? عێراق پشتیوانی خۆی بۆ یەکڕیزی و سەروەری یەمەن و کۆتاییهێنان بە ململانێ و دووبەرەکی دووپات دەکاتەوە لەپێناو ڕاگرتنی مەینەتییەکانی گەلی یەمەن و دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانیان.

‏? عێراق جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی سودانی برا و دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام دەکاتەوە، لەبەر ڕۆشنایی قەیرانێکی مرۆیی سەخت کە دەبێت ڕابگیرێت.

‏? پەیوەندی برایەتی لەگەڵ لیبیای برا وامان لێدەکات یەکڕیز بین بۆ چارەسەرێکی گشتگیر لەسەر بنەمای دیالۆگ و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و کۆتایی هێنان بە دابەشبوونی ناوخۆیی.

‏? پێشوازی و پشتیوانی خۆمان بۆ دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران دووپات دەکەینەوە، لەسەر بنەمای دیدگایەک کە باوەڕی بە ئاشتی و پێکەوەژیان و پەیوەندی بەرهەمدار هەیە.

‏? پێویستە بەرەو چارەسەری بنەڕەتی هەنگاو بنێین کە ڕیشەی کێشەکان چارەسەر بکات و ئەولەویەتی ئاسایشی عەرەبی پێکەوە بهێنێتەوە و هانی میکانیزمە دامەزراوەییەکان بدرێت کە پاڵپشتی لە سەقامگیری دەکەن.

‏? دەبێت لە چوارچێوەی ئەو پلانانەدا هەنگاو بنێن کە پاڵپشتی لە یەکخستنی سیستەمی عەرەبی دەکەن، و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قاچاخچێتی بە مرۆڤ یەکدەخەنەوە، لەگەڵ بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان و گۆڕانی کەش و هەوا ببنەوە، و هەموو ئەو شتانەی کە سەقامگیری و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی ژینگەی عەرەبی بەهێز دەکات.

‏? 18 دەستپێشخەری بەرزخواز ڕادەگەیەنین بۆ چالاککردنی کاری هاوبەشی عەرەبی، لە سەرووی هەموویانەوە دەستپێشخەری دامەزراندنی سندوقی عەرەبی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوە دوای قەیران و ململانێ و جەنگەکان.

‏? جەخت لەسەر بەشداری عێراق بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە، و 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی لوبنانی برا دەکەینەوە.

‏? 34"ـەمین لووتکەمان تەنها کۆبوونەوە نییە، بەڵکو سەرەتای پڕۆژەیەکە، کە هیوادارین خاڵی وەرچەرخان و سەرەتایەکی نوێ بێت و داهاتووی گەلەکانمان مسۆگەر بکات.

‏? بەغدا شانازی بە بوونی ئێوە لەسەر خاکەکەی دەکات و سەربەرز و بەهێزە و بەشداری لە دروستکردنی چارەسەر و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دەکات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

2026-08-20 14:00 880
تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

2026-08-20 13:03 1951
السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

2026-08-20 12:34 4525
انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

2026-08-20 12:00 2320
بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 2487
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 9223
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 2944
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 7986
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 5527
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 20284
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 6438
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 7172
القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

2026-08-19 15:32 6574
باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

2026-08-19 14:47 7161
الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

2026-08-19 14:43 4902
أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

2026-08-19 11:23 7195
​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

2026-08-19 10:01 6023
رهانات تثبيت الفائدة تدعم الذهب الفوري فوق مستوى 4350 دولاراً للأونصة

رهانات تثبيت الفائدة تدعم الذهب الفوري فوق مستوى 4350 دولاراً للأونصة

2026-08-19 09:18 6557