موراد قه‌ره‌یلان: پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ه‌مینی په‌كه‌كه
موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له مه‌راسیمی 41ه‌مین ساڵیادی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی 15ی (ئاب) رایگه‌یاند، ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ه‌مینی په‌كه‌كه،هاوكات پابه‌ندین به بانگه‌وازی 19ی (حوزه‌یران) ڕێبه‌ر ئاپۆوه، بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك.
موراد قه‌ره‌یلان له وتارێكدا به‌بۆنه‌ی 15ی (ئاب)ه‌وه رایگه‌یاند،ته‌نها به ئازادیی جه‌سته‌یی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه، پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك ده‌كرێت بگاته ئه‌نجام و ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر توركیا نزیك ببێته‌وه و متمانه دروستبكات، یاسای باوه‌ڕپێكراو ئاماده بكات، ئێمه‌ش به‌رپرسیارێتی خۆمان جێبه‌جێده‌كه‌ین".
ویشی: هه‌ڵمه‌تی 15ی (ئاب) له مێژوی گه‌له‌كه‌ماندا، له‌دایكبونه‌وه‌یه، شكاندنی زنجیره‌كانی كۆیلایه‌تییه، سه‌رهه‌ڵدانه دژی كۆیلایه‌تی و داگیركاری، له تاریكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، ڕاپه‌ڕینێكی مێژویی له‌مجۆره ڕێگای بۆ گۆڕانكاری جددی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان كرده‌وه، ڕاسته هه‌ڵمه‌ته‌كه به چالاكی چه‌كداری ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام ته‌نها سه‌ربازی نه‌بوه، لایه‌نی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری خۆی هه‌بو، كۆمه‌ڵگه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر جه‌وهه‌ری خۆی، پرسیاری له خۆی كرد، به‌مشێوه‌یه شۆڕشێكی فیكری و شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشێكی كولتوری و شۆڕشێكی ژنانی له ناو خۆیدا ئه‌نجامدا".
وتیشی، "وه‌ك ده‌زانرێت به بانگه‌وازی 27ی (شوبات)ی ئه‌مساڵی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لا پرۆسه‌كه‌مان پێی نایه قۆناغێكی نوێوه، ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ه‌مینی په‌كه‌كه، هاوكات پابه‌ندین به بانگه‌وازی 19ی (حوزه‌یران)ی ڕێبه‌ر ئاپۆوه، بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك، به‌رپرسیارێتی خۆمان جێبه‌جێده‌كه‌ین، به‌ڵام كۆتری ئاشتی به باڵێك نافڕێت، پێویستی به دو باڵه، هۆكاری به‌شداربونی هه‌مو هه‌ڤاڵان له ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا، ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆیه، ئه‌مه ڕاستییه، بێگومان، ئینتیگراسیۆنی دیموكراتیك و یاساكانی ئازادیی گرنگن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌ك چه‌كدانان و گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ریلا ببینرێت، ئه‌وا كه‌م ده‌هێنێت، گه‌ریلا ئه‌مه قبوڵ ناكات".
باسی له‌وه‌شكرد، "گه‌ریلا ته‌نها له‌پێناو خۆیدا نه‌هاته سه‌ر چیا، پێش هه‌مو شتێك ده‌بێت ئه‌ندازیاری ئاشتی و خوشك و برایه‌تیی گه‌لان، ڕێبه‌ر ئاپۆ، به‌شێوه‌ی جه‌سته‌یی ئازاد ببێت، ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته بكرێت بۆ ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، قبوڵ ناكرێت. ئه‌مه ته‌نها وته‌ی فه‌رمانده و به‌ڕێوه‌به‌ران نییه، وته‌ی هاوبه‌شی هه‌مو شه‌ڕڤان و گه‌ریلاكانه، یاسا بۆ گه‌ریلا ده‌ربكرێت، گه‌ریلا ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵبگرێت و به ئازادیی بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، كه‌چی ڕێبه‌ر ئاپۆ له ئیمڕاڵی به زیندانیكراوی بمێنێته‌وه، ئه‌مه قبوڵ ناكرێت".
قه‌ره‌یلان ده‌شڵێت، "ده‌بێت متمانه ببینرێت، ئێستا له په‌رله‌مان كۆمیسیۆن پێكهێنراوه، بێگومان ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه، ده‌بێت ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌م ڕاستییه له‌به‌رچاو بگرێت، ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رده‌مه مێژوییه‌دا، له‌م ڕوه‌وه هه‌نگاوبنرێت، پرسی 100 ساڵه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا له‌نێوان گه‌لانی كورد و توركدا، خوشك و برایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه دێته‌ئاراوه، بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی پرسه‌كه و ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن، ده‌بێت هه‌ڵوێستی قایلكه‌ر نیشان بدرێت، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیژیی نزیكی ئه‌م خاڵه ده‌بینه‌وه، هیچ ڕێبازێكی تاكتیكی و فێڵبازانه لای ئێمه نییه، باوه‌ڕمان به ڕێبه‌ر ئاپۆیه، به‌شێوه‌یه‌كی جددیی و ستراتیژی له پرۆسه‌كه نزیك ده‌بینه‌وه، هه‌ڵبه‌ته ڕێوشوێنی خۆشمان ده‌گرینه‌به‌ر، به‌ڵام هه‌ڵوێست و نزیكایه‌تییمان به‌مجۆره‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ره‌كانیشمان وه‌ها نزیك ببنه‌وه و متمانه ببه‌خشن، یاسای باوه‌ڕپێكراو ئاماده بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌رپرسیارێتی خۆمان جێبه‌جێده‌كه‌ین، بۆ بنیاتنانی كۆمارێكی دیموكراتیك له توركیا، ئێمه هه‌مو ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێده‌كه‌ین، به‌شدارده‌بین له كۆماری دیموكراتیك".
