المطلع
عاجل

post-image

موراد قه‌ره‌یلان: پابه‌ندین به‌ بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ه‌مینی په‌كه‌كه‌ ‏


23:46 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-08-14
61710

موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) له‌ مه‌راسیمی 41ه‌مین ساڵیادی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی 15ی (ئاب) رایگه‌یاند، ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ه‌مینی په‌كه‌كه‌،هاوكات پابه‌ندین به‌ بانگه‌وازی 19ی (حوزه‌یران) ڕێبه‌ر ئاپۆوه‌، بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك.
‏
‏موراد قه‌ره‌یلان له‌ وتارێكدا به‌بۆنه‌ی 15ی (ئاب)ه‌وه‌ رایگه‌یاند،ته‌نها به‌ ئازادیی جه‌سته‌یی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌، پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك ده‌كرێت بگاته‌ ئه‌نجام و ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر توركیا نزیك ببێته‌وه‌ و متمانه‌ دروستبكات، یاسای باوه‌ڕپێكراو ئاماده‌ بكات، ئێمه‌ش به‌رپرسیارێتی خۆمان جێبه‌جێده‌كه‌ین".
‏
‏ویشی: هه‌ڵمه‌تی 15ی (ئاب) له‌ مێژوی گه‌له‌كه‌ماندا، له‌دایكبونه‌وه‌یه‌، شكاندنی زنجیره‌كانی كۆیلایه‌تییه‌، سه‌رهه‌ڵدانه‌ دژی كۆیلایه‌تی و داگیركاری، له‌ تاریكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، ڕاپه‌ڕینێكی مێژویی له‌مجۆره‌ ڕێگای بۆ گۆڕانكاری جددی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان كرده‌وه‌، ڕاسته‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ چالاكی چه‌كداری ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام ته‌نها سه‌ربازی نه‌بوه‌، لایه‌نی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری خۆی هه‌بو، كۆمه‌ڵگه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر جه‌وهه‌ری خۆی، پرسیاری له‌ خۆی كرد، به‌مشێوه‌یه‌ شۆڕشێكی فیكری و شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشێكی كولتوری و شۆڕشێكی ژنانی له‌ ناو خۆیدا ئه‌نجامدا".
‏وتیشی، "وه‌ك ده‌زانرێت به‌ بانگه‌وازی 27ی (شوبات)ی ئه‌مساڵی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لا پرۆسه‌كه‌مان پێی نایه‌ قۆناغێكی نوێوه‌، ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ه‌مینی په‌كه‌كه‌، هاوكات پابه‌ندین به‌ بانگه‌وازی 19ی (حوزه‌یران)ی ڕێبه‌ر ئاپۆوه‌، بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك، به‌رپرسیارێتی خۆمان جێبه‌جێده‌كه‌ین، به‌ڵام كۆتری ئاشتی به‌ باڵێك نافڕێت، پێویستی به‌ دو باڵه‌، هۆكاری به‌شداربونی هه‌مو هه‌ڤاڵان له‌ ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا، ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆیه‌، ئه‌مه‌ ڕاستییه‌، بێگومان، ئینتیگراسیۆنی دیموكراتیك و یاساكانی ئازادیی گرنگن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌ك چه‌كدانان و گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ریلا ببینرێت، ئه‌وا كه‌م ده‌هێنێت، گه‌ریلا ئه‌مه‌ قبوڵ ناكات".
‏
‏باسی له‌وه‌شكرد، "گه‌ریلا ته‌نها له‌پێناو خۆیدا نه‌هاته‌ سه‌ر چیا، پێش هه‌مو شتێك ده‌بێت ئه‌ندازیاری ئاشتی و خوشك و برایه‌تیی گه‌لان، ڕێبه‌ر ئاپۆ، به‌شێوه‌ی جه‌سته‌یی ئازاد ببێت، ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ بكرێت بۆ ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، قبوڵ ناكرێت. ئه‌مه‌ ته‌نها وته‌ی فه‌رمانده‌ و به‌ڕێوه‌به‌ران نییه‌، وته‌ی هاوبه‌شی هه‌مو شه‌ڕڤان و گه‌ریلاكانه‌، یاسا بۆ گه‌ریلا ده‌ربكرێت، گه‌ریلا ده‌ست له‌ چه‌ك هه‌ڵبگرێت و به‌ ئازادیی بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، كه‌چی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ ئیمڕاڵی به‌ زیندانیكراوی بمێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵ ناكرێت".
‏
‏قه‌ره‌یلان ده‌شڵێت، "ده‌بێت متمانه‌ ببینرێت، ئێستا له‌ په‌رله‌مان كۆمیسیۆن پێكهێنراوه‌، بێگومان ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌، ده‌بێت ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌م ڕاستییه‌ له‌به‌رچاو بگرێت، ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌ مێژوییه‌دا، له‌م ڕوه‌وه‌ هه‌نگاوبنرێت، پرسی 100 ساڵه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا له‌نێوان گه‌لانی كورد و توركدا، خوشك و برایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ دێته‌ئاراوه‌، بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی پرسه‌كه‌ و ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن، ده‌بێت هه‌ڵوێستی قایلكه‌ر نیشان بدرێت، ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیژیی نزیكی ئه‌م خاڵه‌ ده‌بینه‌وه‌، هیچ ڕێبازێكی تاكتیكی و فێڵبازانه‌ لای ئێمه‌ نییه‌، باوه‌ڕمان به‌ ڕێبه‌ر ئاپۆیه‌، به‌شێوه‌یه‌كی جددیی و ستراتیژی له‌ پرۆسه‌كه‌ نزیك ده‌بینه‌وه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ ڕێوشوێنی خۆشمان ده‌گرینه‌به‌ر، به‌ڵام هه‌ڵوێست و نزیكایه‌تییمان به‌مجۆره‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ره‌كانیشمان وه‌ها نزیك ببنه‌وه‌ و متمانه‌ ببه‌خشن، یاسای باوه‌ڕپێكراو ئاماده‌ بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌رپرسیارێتی خۆمان جێبه‌جێده‌كه‌ین، بۆ بنیاتنانی كۆمارێكی دیموكراتیك له‌ توركیا، ئێمه‌ هه‌مو ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێده‌كه‌ین، به‌شدارده‌بین له‌ كۆماری دیموكراتیك".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1916
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 3025
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 4543
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 3842
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3880
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4595
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3496
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4393
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 4002
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4602
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4519
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4735
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5289
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4288
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5961
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8117
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 6076
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7220