المطلع
عاجل

post-image

موراد قەرەیلان: دەکرێت نەورۆزی 2025 ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ


00:14 كوردستان
2025-03-19
116942

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بانگەوازی بۆ بەشداربون لە ئاهەنگەکانی نەورۆز کرد و ڕایگه‌یاند، "دەکرێت نەورۆزی 2025 ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد"، ده‌شڵێت،  "ئێستا تەکنیکێکمان هەیە کە دەتوانێت تەواوی باکوری کوردستان و هەتا نیوەی تورکیا بکات بە ئامانج و لە مەودای 800 کیلۆمەترەوە ئەنجامەکە بپێکێت، ئەگەر بمانەوێت دەتوانین ئابوریی تورکیا و هەمو شتێک بکەینە ئامانج و قەیرانێکی گەورە دروست بکەین".

موراد قەرەیلان لە بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤییدا، ڕه‌خنه‌ی له‌ گوزارشتی 'تەسلیمبون'ی گرت کە لەلایەن کاربەدەستدانی دەوڵەتی توركیاوە بە بەردەوامی دەوترێتە و  وتی، "لە باسوخواسی پرسێکی سەدە ساڵە و شەڕی 41 ساڵەداین، پێویستە لە پێناو چارەسەرییدا ئیدی کۆتایی بە زمانی دوژمنایەتی بهێندرێت و پەرە بە زمانی ئاشتییانە بدرێت، شەڕ لە سودی هیچ کەسێکدا نییە، ڕێبەر ئاپۆ پەرەی بە پرۆژەی ئاشتی و دیموکراسی داوە کە بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات".
قەرەیلان ناڕەزایەتی بەرانبەر بەشێک له‌ سه‌ركرده‌كانی دەوڵەتی توركیا دەربری کە بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە وەک "شکستخواردن" هەڵدەسەنگێنن وتی، "پەکەکە وەک ئایدۆلۆژیا، سیاسی و سەربازی لە بەهێزترین کاتەکانی خۆییدایە، پشتگیریدانمان بەم پرۆژەیە لە بەر ناچاربونمان نییە، بەڵکو لەبەرئەوەیە باوەڕمان بە دیدگا و پێگەیی ئاشتی و پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆیە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نەورۆز گرنگییەکی تایبەتی هەیە لە مێژوی گەلانی هەرێمەکە و کوردستاندا، ڕێبەر ئاپۆ پێش 52 ساڵ لە ڕۆژی نەورۆز دەرکەتنە مێژویەکەی دەرخست، لە کاتێکی گرنگدا پێشوازی لەم رۆژە پیرۆزانە دەکەین، بەتایبەت نەورۆزی 2025 نەورۆزێکی ئاسایی نییە، لە پرۆسەیەکی مێژوی زۆر گرنگدا پێشوازی لە نەورۆزی 2025ی تێکۆشانی ئازادییدا دەکەین، گەلەکەمان ئەم نەورۆزە بە دروشمی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' پیرۆز دەکات. ئەم جددیترن دیاریکردنە، ئەم نەورۆزە دەبێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ بۆ نەورۆزی چارەسەری و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ".
موراد قەرەیلان ده‌ڵێت، "زۆر لایەن هەن کە دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە تێکبدەن، ڕونە کە هەندێک لایەن لە لایەنی حکومەت و هەروەها لە لایەنی کوردیشەوە هەیە کە دەیانەوێت ببنە هۆی تێکدانی ئەم پرۆسەیە، لە هەموی گرنگتر، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر لایەن هەن کە دەیانەوێت ئەم شەڕە بەردەوام بێت، چونکە زۆربەی ئەمانە سود لەم شەڕە وەردەگرن، هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئاراستەکان بگۆڕێت، واتا کەسانێک هەن کە شەڕیان دەوێت، مرۆڤ لێیان تێدەگات، سروشتییە ئەوان زمان تیژ بن و هەرچییەک دێتە مێشکیان بیڵێن، بەڵام بەکارهێنانی هەمان زمان لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە کە وەزیرن و ئەرکی فەرمییان لەسەرە، بابەتێکی ترە و  نابێت بەو شێوەیە بێت. ئێمە ئاشتی دروست دەکەین یان دەمانەوێت یەکتر لەناو ببەین؟".
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1916
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 3025
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 4568
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 3873
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3880
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4595
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3496
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4393
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 4002
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4602
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4519
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4735
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5289
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4288
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5961
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8117
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 6076
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7220