موسەننا ئەمین: خۆم بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید دەكەم
د. موسەننا ئەمین، سهرۆكی فراكسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی له پهرلهمانی عێراق ڕایگەیاند، پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پشكی كوردە و نیازی هەیە خۆی كاندید بكات بۆ ئەو پۆستە، دەشڵێت، "لایهنهكانی ئۆپۆزسیۆن پشتوانیم دەكەن كە خاوەنی 13 کورسیین، لەكاتێكدا یەکێتی 18 کورسی هەیە، بۆیە ناکرێت بە 18 کورسییەوە بە ئەو پۆستە بە مافی ڕەهای خۆی بزانێت".
د. موسەننا ئەمین، ئەمڕۆ یەكشەممە بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندوە، پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پشكی كوردە و هەمو کەسێکی نەتەوەی کورد مافی هەیە خۆی کاندید بکات، ئێمەش نیازمان هەیە خۆمان کاندید بکەین، بەڵام ئێستا لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی نەخشەی دەنگدانی پەرلەمانین لەگەڵ دۆستەکانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، قسەمان لەگەڵ لایهنهكانی ئۆپۆزسیۆن کردوە و هیچ لارییەکیان نییە، بەپێچەوانەوە پێیان باشە و پشتیوانن. بەڵام بەداخەوە لە سیستەمی سیاسی عێراقدا حیساب بۆ ئۆپۆزسیۆن نەکراوە، لەکاتێکدا ئۆپۆزسیۆن خاوەنی 13 کورسییە و یەکێتی 18 کورسی هەیە، ناکرێت بە 18 کورسییەوە بە مافی ڕەهای خۆی بزانێت پۆستەکە قۆرخ بکات.
