موقته‌دا سه‌در ئه‌و بڕیارانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ لەبارەی ئاواره‌بونی خه‌ڵكی غه‌ززه بۆ میسر و ئوردن سه‌ركۆنه دەکات
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌و بڕیارانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌وانه‌ش ئاواره‌بونی خه‌ڵكی غه‌ززه بۆ میسر و ئوردن، سه‌ركۆنه كرد و رایگه‌یاند، "به‌سه شێتی و خۆبهزلزانینهكهت، ناوبانگی وڵاته‌كه‌ت و گه‌له‌كه‌ت و دیموكراسیهكهت له مه‌ترسیدایه".
موقته‌دا سه‌در له پۆستێكدا له پلاتفۆرمی ئێكس بۆ دۆناڵد تره‌مپ نوسیویه‌تی، "كێ تۆی وه‌ك كه‌سی به‌رپرسیار له خه‌ڵك ده‌ستنیشان كردوه؟ به‌وجۆره‌ی هه‌ركه‌سێك بته‌وێت ئاواره ده‌كه‌یت و پشتگیری هه‌ركه‌سێكی دیكه ده‌كه‌یت".
ده‌شڵێت، "ئایا دیموكراسی بێباكانه لای تۆیه؟ یان ئایینی تۆیه، یان تۆ جوله‌كه‌یت، یان پێت وابو جیهان گوندێكی بچوكه به‌ده‌ست تۆوه یان له‌ژێر قورسایی جبهخانهكهتدایه و غه‌ززه شكستی به‌تۆ هێنا و ئه‌و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هێنا".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "به‌سه شێتی و خۆبهزلزانینهكهت، ناوبانگی وڵاته‌كه‌ت و گه‌له‌كه‌ت و دیموكراسیهكهت له مه‌ترسیدایه".ـ
