موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بایکۆت بکەن
ڕێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ڕۆژی دووشەممە داوای لە لایەنگرانی کرد هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بایکۆت بکەن و بەڵێنی دا ڕەوایەتی هەڵبژاردن لە دەرەوە و ناوخۆی عێراق کەم بکاتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکی لایەنگرانی سەبارەت بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، موقتەدا سەدر وتی: "یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی لایەنگرانی رەوتی سەدر، یەکگرتوویی و گوێڕایەڵی و ڕاستگۆییە، ئەمەش وادەکات کە گەلان شانازی پێوە بکەن و ستایشی خودا دەکەن و دەبێت پابەند بن بە چاکسازی تەنانەت ئەگەر موقتەدا سەدریش بمرێت".
وتیشی: " بەشداریکردنی گەندەڵەکان زۆر دڵتەنگم دەکات و بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان دڵخۆشم دەکات و دوژمن توڕە دەکات و شەرعییەتی هەڵبژاردنەکان لە ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا کەم دەکاتەوە و زاڵبوونی گەندەڵ و پشتبەستوو بە عێراقی خۆشەویستمان کەم دەکاتەوە، خوای گەورە لە هەموو خراپە و گەندەڵ و نادادپەروەران بیپارێزێت".
سەدر لە نوسراوێکدا وتیشی: "سەرەڕای ئەوەش، بارودۆخی جیهانی و ناوچەیی بۆ بارودۆخی عێراق باشە و پێویستە بەردەوام وریابین و ئامادە بین، چونکە دوژمن لە عێراق و شوێنە پیرۆزەکانماندا هەیە، بۆیە ئاگاداربن".
