مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت و مووچەکەش لە داهاتی ناوخۆ دابینکراوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەینێ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت و مووچەکەش لە داهاتی ناوخۆ دابینکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ بەغدا لە هەوڵدان کێشە تەکنیکییەکان چارە بکەن و لە مانگەکانی داهاتوو ئەم گرفتە نەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچەی وەزارەتەکە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هیچ تەمویلێکی بۆ مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی وەزارەتی کارەباو پەرلەمانی کوردستان نەناردووەو هەردوو مانگەکە لە داهاتی ناوخۆ دابین کراوە. لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەدەکات، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە، بۆ ئەو مەبەستە لەهەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ.
