مێسی و کریستیانۆ لە ڕیزبەندی یەکەمن لە ڕیزبەندی گەورەترین ڕێژەی موچەی وەرزشوانەکانی جیهانن
ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پلەی یەکەمی لیستی فۆربسدایە وەک زیاترین وەرزشوان موچە وەربگرێت لە جیهاندا بە بڕی 109 ملیۆن پاوەند لە ساڵی ڕابردوودا.
وەرزشوانە ئەمریکیەکان زاڵن بەسەر لیستی 10 گەورەترین موچە لە جیهاندا لەوان پێنج یاریزانی ئەمریکی لە گۆڵف و تۆپی باسکەدا یاری دەکەن.
ئەمەی خوارەوە لیستی 10 گەورەترین ڕێژەی موچەی وەرزشوانەکانی جیهانە :
لە ڕیزی پێشەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی دێت (یاریزانی ئەلناسری سعودی) بە بڕی 109 ملیۆن پاوەند. لە دوایدا ڕکابەرە سەرسەختەکەی، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی (یاریزانی پاریس سان جێرمان) بە 104 ملیۆن پاوەند.
لە ڕیزبەندی سێیەم کیلیان مباپێی فەڕەنسی (هێرشبەری پاریس سان جێرمان) بە موچەی 69 ملیۆن پاوەند. لەدواییدا لیبرۆن جێمسی ئەمریکی (یاریزانی تۆپی باسکەی ئەمریکی) بە بڕی 95 ملیۆن پاوەند. سول ئەلڤارێزی مەکسیکی (یاریزانی بۆکسەر) بە 88 ملیۆن پاوەند لە ڕیزبەندی پێنجەم هات. و لە ڕیزبەندی شەشەم داستن جۆنسونی ئەمریکی (یاریزانی گۆڵف) بەبڕی 86 مليۆن پاوەند هات. فیل میکڵسۆنی ئەمریکی (یاریزانی گۆڵف) بە 85 ملیۆن پاوەند هات لە ڕیزبەندی حەوتەم. لە دوایدا ستیڤن کاری ئەمریکی (یاریزانی تۆپی باسکە) بە موچەی 81 ملیۆن پاوەند هات. و لە ڕیزبەندی پێش کۆتایی ڕۆگر فدرری سویسڕی هات (یاریزانی تێنس) بە بڕی 76 ملیۆن پاوەند. کێڤن دورانتی ئەمریکی (یاریزانی باسکە) بە 72 ملیۆن پاوەند کۆتایی بە خشتەکەی هێنا.
