مەراسیمی چەکدادانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستی پێکرد
ئەمرۆ هەینی، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی چەکەکانی لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد، ئەمەش دوای دوو مانگ لە ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی چوار دەیە شەڕی چەکداری شەڕڤانانی کورد دژی دەوڵەتی تورکیا،.
پرۆسەکە بە قۆناغ بە قۆناغ بەڕێوەدەچێت، کۆمەڵێک ئەندامی حزبەکە سەرەتا چەکەکانیان "بەشێوەیەکی ڕەمزی" دادەنێن،و پرۆسەی داماڵینی چەک لە ماوەی چەند مانگێکدا تەواو دەبێت و پێشبینی دەکرێت تا مانگی ئەیلولی داهاتوو تەواو بێت.
ئەم هەنگاوە دوابەدوای بڕیارەکەی پارتەکە دێت لە 12ی ئایاردا بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمی خۆی و دانانی چەک، ئەمەش لە وەڵامی بانگەوازی ئۆجەلان لە27ی شوباتدا بۆ ئەوەی گەریلاکان کۆتایی بە چالاکیی چەکداری بهێنن.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ، کە لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە دامەزرا، لە 12 ی ئایاردا هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی خۆی ڕاگەیاند و کۆتایی بە ململانێیەک هێنا کە لە مێژە پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی تورکیا و کورد و وڵاتانی دراوسێی ئاڵۆز کردبوو.








