مەزڵوم عەبدی: ده‌مانه‌وێت کورد هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەری له رۆژاڤا هەبێت
مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت کورد هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەری له رۆژاڤای كوردستان هەبێت و "خۆمان ناوچە کوردییەکان بەڕێوەببەین".
مەزڵوم عەبدی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، رایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت کورد هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەری له رۆژاڤای كوردستان هەبێت و خۆمان ناوچە کوردییەکان بەڕێوەببەین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌یانه‌وێت میكانزمێك هه‌بێت بۆ گه‌ره‌نتیكردنی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و حكومه‌تی دیمه‌شق.
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رۆژ بۆ رۆژاڤای كوردستان، عه‌بدی وتی، "هه‌مو كه‌سێك ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژاڤای كوردستان و له‌نێو ئه‌و سێ لیوایه‌ی كه بۆ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و هه‌روه‌ها هێزی ژنان دروستده‌كرێت هه‌بن، بونی هێزه‌كانی رۆژ بۆ پاراستنی رۆژاڤا پێویسته".
مەزڵوم عەبدی وتیشی، "له كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته تایبه‌تمه‌ندی كورد له ناوچه‌كانی رۆژاڤای كوردستان بپارێزرێت".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سوریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانیان له سوریا تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسییانه‌ى کێشه‌کان له سوریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەمو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سوریایەکی یەکگرتو و له ده‌ستورى داهاتوى وڵات‌دا پارێزراو بێت.
