مەسرور بارزانی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردنی زیاتری سلێمانی
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سلێمانی شایسته‌ی خزمه‌تگوزاریی زیاتره و دڵنیایی ده‌ده‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردنی زیاتری شاره‌كه.
مه‌سرور بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گه‌رمترین پیرۆزبایی له خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی ده‌كه‌م و هیوای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری بۆ ده‌خوازم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سلێمانی وه‌كو شارێكی گرنگ و ناوه‌ندێكی دیاریی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و خاوه‌ن مێژویه‌كی پر له سه‌روه‌ری له خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستاندا، شایسته‌ی خزمه‌تگوزاریی زیاتره".
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت، دڵنیایی ده‌ده‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردنی زیاتری سلێمانی و گشت شار و ناوچه‌كانی كوردستان".
ئەمڕۆ 241 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانی كە لەسەر دەستی ئیبراھیم پاشای بابان لە 14ی (تشرینی دوەم/11)ی ساڵی 1784دا پایتەختی میرنشینی بابانی لە قەڵاچوالانەوە گواستوەتەوە بۆ سلێمانی.
