مەسرور بارزانی: سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆمار هێشتا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆمار، هێشتا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، چاوەڕێین بزانین ئەو شاندانەی دێن و دیدار ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئەو وەختە بەپێی پێدوایستییەکان و بەرژەوەندییە باڵاکانی گه‌ل چی بەرژەوەندیی بێت، ئەو بڕیار دەدەن.
مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له شاری هه‌ولێر له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، "سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆمار، هێشتا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، چاوەڕێین بزانین ئەو شاندانەی دێن و دیدار لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەن و لەگەڵ سەرکردایەتیی پارتیش، ئێمەش ئەو وەختە بەپێی پێدوایستییەکان و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، چی بەرژەوەندیی بێت، ئەو بڕیار دەدەین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوای هەڵبژاردنی کوردستان کە ساڵێک زیاتری بەسەردا چوە، وتومانە پێویستە رێز لە دەنگی خەڵکی کوردستان بگیرێت و رێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگیرێت، ئێمە هەر لەسەر ئەو بیرۆکەی خۆمان بەردەوامین، ئەمە بیروبۆچونی پارتییە کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبن بە رێگە بۆ دروستکردنی کابینەی حکومەت".
مەسرور بارزانی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار وتی، "دو پرسی جیاوازن، هەڵبژاردنی کوردستان لێرە کراوە و هەڵبژاردنێکی تریش لە سەرتاسەری عێراق کراوە دو پرسی جیاوازن و پێموا نییە تێکەڵ بکرێن یان هیچ لە بابەتەکان بگۆڕێت، بۆیە ئێمە بە دو پرسی جیاواز تەماشای هەردو لایان دەکەین".
