مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزی لە ئێزدییەکان دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزیدییانی کوردستان و جیهان کرد.
مەسرور بارزانی دەڵێت، "بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی، پیرۆزبایی لە خوشک و برا ئێزیییەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "لەم بۆنەیەدا، خوشک و برا ئێزدییەکانمان پشتڕاست دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو تواناکانییەوە کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەکات بۆ ئەوەی ئاوارەکانی ئەو دەڤەرە بە سەربەزی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان و بتوانین خزمەتێکی زیاتر پێشکێشی خوشک و برا ئێزییەکان بکەین."
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی ڕۆژییێن ئێزی ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزیدییانی کوردستان و جیهان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی؛
ب هەلکەفتا جەژنا ڕۆژی یێن ئێزی ، پیرۆزباھیێن خۆ پێشکەشی خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ دکەم. ھیڤیدارم ئەڤ جەژنە ببیتە ئەگەرێ خێر و خۆشیێ و ئاشتی و تەناهیێ.
دڤێ هەلکەفتێدا، خوشک وبرایێن ئێزیدی پشتڕاست دکەینەڤە، کو حکومەتا هەرێما کوردستانێ، ب هەمی شیانێن خوە کار دکەت بۆ ئاساییکرنەڤا رەوشا دەڤەرا شنگال، داکو ئاوارەیێن ڤێ دەڤەرێ ب سەربلندی بزڤڕنەڤە سەر مال و جھ و وارێن خۆ و بشێین خزمەتەکا پتر بۆ خوشک و برایێن ئێزیدی پێشکەش بکەین.
جەژنا هەوە پیرۆز بیت و هەر د خۆشیێدا بن .
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ
