مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی فەڕەنسی دەکات
ئه‌مڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له جەنەڕاڵ فرانسوا تريكۆ، نوێنه‌ری باڵای فهڕەنسا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە ،ڕایگەیاندووە: "ئه‌مڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له جەنەڕاڵ فرانسوا تريكۆ، نوێنه‌ری باڵای فهڕەنسا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد ، "له کۆبوونەوەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ئەمنیی عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونەوەی مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش لە عێراق و سووریا تاووتوێ کران".
ئاماژەی بەوەشکرد کە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سەر گرنگيى به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی نێوان هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تی و هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تيرۆر و پاراستنى ئاسایش و ئاراميى ناوچەکە".
