مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكووری كوردستان کۆبوویەوە
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكووری كوردستان کۆبوویەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئاداری 2025، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكووری كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە مستەفا ئوزچەلیك سەرۆكی پارتی وڵاتپارێزانی كوردستان و بایرام دام سەرۆكی پارتی سوسیالیستی كوردستان و دۆزگین كاپلان سەرۆكی پارتی ماف و ئازادییەكان و مەسعود تەک، جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان و محەممەد شیرین تەیمور ئەندامی پارتی ماف و ئازادییەكان.
لەدیدارەكەدا بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی مەکتەبی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پارتی, بە وردی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی و دۆزی كورد لە ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەری لە توركیا كرایەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و بە تایبەت سووریا کرا و مەسعود ببەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ شاندی میوان لەبارەی بارودۆخ و دواڕۆژی كورد و دەرفەت و هەڕەشەكان خستەڕوو، ئەوەش بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە.
