مەشهەدانی فراکسیۆنە سیاسییەکان بە بەرپرسیار دەزانێت لە نەبوونی رێژەى یاسایی لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان فراکسیۆنە سیاسییەکانی بە بەرپرسیار زانی لە نەبوونی ڕیژەى یاسایی لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا.
مەشهەدانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجەی ئێستا کە لە هەموومان دەخوازێت بەرزترین ئاستی بەرپرسیارێتی نیشتیمانی وکارى جددى بکەین بۆ خزمەتکردنی گەلی خۆشەویستمان دوێنێ دواخستنی دانیشتنی بریاردراوى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاسایی ڕاگەیەندرا
مەشهەدانی وتیشى ئەم دواخستنە کە لە ئەنجامی نەبوونی ژمارەیەک نوێنەر هاتە ئاراوە و یەکەمیش نییە، ڕەنگدانەوەی تەحەددایەکی ڕاستەقینەیە کە ڕووبەڕووی ئەنجومەن دەبێتەوە لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستووری و یاساییەکانیدا".
ڕوونیشیکردەوە، "نەبوونی نیسابی یاسایی تەنها کاریگەری لەسەر ڕەوتی کاری یاسادانان نییە، بەڵکو کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرژەوەندیی گەلی عێراقیش هەیە، کە چاویان لە یاسای یەکلاکەرەوەیە کە سەقامگیری وڵات بەرزبکاتەوە و پێداویستییە بەپەلەکانیان دابین بکات".
مەشهەدانی درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "لەڕاستیدا فراکسیۆنە سیاسییەکان بە بەرپرسیار دەزانم لەم پەککەوتنە، داواشیان لێدەکەم ئەرکە نیشتمانییەکانیان دوور لە حیساباتی تەسک و جیاوازی سیاسی هەڵبگرن"، ئاماژەی بەوەشدا "ئەو قۆناغەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت پێویستی بە هەموومان هەیە". بۆ تێپەڕاندنی بەرژەوەندییە کەسییەکان و یەکەمایەتیدان بە بەرژەوەندی باڵای میللەت”.
داوای لە "هەموو ئەندامانی ئەنجومەن پابەند بن بە بەشداریکردن لە دانیشتنەکان و بەشداری چالاکانە لە دەرکردنی یاساگەلێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوڵاتی عێراقی دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و پاڵپشتیکردنی ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری".
دووپاتیشی کردەوە، "ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان، هەروەها هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی دانیشتنەکانی داهاتوو لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا بەڕێوەبچن، و بە هەموو جددییەکەوە کاردەکەین بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژە یاساییانەی لەخۆی دەگرێت
