مەشهەدانی ومەندەلاوی باسی ڕۆڵی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەکەن لە هاندانی ئەندامانیان بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکاندا
ئەمڕۆ هەینی "مەحمود مەشهەدانی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لەگەڵ "موحسین مەندەلاوی " سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی، گفتوگۆیان لەسەر ڕۆڵی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کرد لە هاندانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکانی ئەنجومەن.
ووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا،تیایدا هاتووە : "مەحمود مەشهەدانی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، لەشوێنی مانەوەی خۆی ، پێشوازی لە "موحسین مەندەلاوی " سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی کرد، دیدارەکە باسی ڕۆڵی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانکرا لە هاندانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکانی ئەنجومەن و گفتوگۆکردن لەسەر یاسا گرنگەکان لەگەل چاوەڕوانیان بۆ یاسای خانەنشینی و لێبوردنی گشتی و باری کەسێتی و هی تر.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : هەردوولا گفتوگۆیان کرد کەسەر ڕێگاکانی چالاککردنی لیژنەکان لە وەرزە یاسادانانی داهاتوودا و پێویستی پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوە کە بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر شانی سەرۆکی فراکسیۆنەکان بە پلەی یەکەم و پاشان پەرلەمانتاران لە جێبەجێکردنی خواستی دەنگدەران، لە ڕێگەی گفتوگۆکردن و خوێندنەوە و پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەستە بە ژیانی خەڵک.
