مەندەلاوی: دەنگی تایبەت بەرزترین فۆڕمی هاووڵاتیبوون بەرجەستە دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان موحسین مەندەلاوی دووپاتی كردەوە كە بەشداری هۆشیارانەی هێزە ئەمنییەكان لە دەنگدانی تایبەتدا بەرزترین شێوەی هاووڵاتیبوون بەرجەستە دەكات.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە موتەڵع گەیشتووە و مەندەلاوی ڕایگەیاند : سڵاوی شانازی و پێزانینی خۆم ئاراستەی هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان دەكەم لە سەرجەم لق و پێكهاتەكانیان، بە بۆنەی بەشداریكردنی سەركەوتوویان لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان بۆ پەرلەمان، ئاماژەی بەوەشكرد، بەشداریكردنیان بەرزترین شێوەی هاوڵاتیبوون بەرجەستە كرد، ئاستێكی بەرزی هۆشیاریی نیشتمانی و باوەڕێكی پتەوی بە ئەزموونی دیموكراسی مۆدێرن نیشان دا، بەڕاستی پارێزەری میللەت بوون لە مەیدان و دەنگی لە سندوقەكانی دەنگدان. بەم بەشدارییە هۆشیارانە پیرۆزترین مانای دڵسۆزی و نیشتمانپەروەرییان نووسی.
ئاماژەی بەوەشكرد : دوای بەشداریكردنی سەركەوتووانەی هێزە ئەمنییەكان لە دەنگدانی تایبەتدا، بەرپرسیارێتی و هەوڵێكی گەورە دەخرێتە ئەستۆی ئەوان بۆ دەستەبەركردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پاراستنی لە هەر پێشێلكارییەك، ڕوونیشی كردەوە كە پاڵەوانەكانمان بەرگری لە دیموكراسی و مافی گەل بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان بۆ ساڵانی داهاتوو پێسپێردراون، هەروەها بانگهێشتی هەموو لایەك دەكرێن هاوكاریان بن بۆ دابینكردنی كەشێكی سەقامگیری هەڵبژاردن بۆ داهاتوویەكی باشتر بۆ وڵاتەكەمان و گەلەكەمان.
