المطلع
عاجل

post-image

نه‌ته‌نیاهۆ:ئێمه‌ له‌ ڕێگای سه‌ركه‌وتنداین و ئه‌م هه‌نگاوه‌شمان زیاتر ده‌خایه‌نێت


00:33 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2024-02-12
23312

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌ میانی كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا له‌ عه‌سقلان ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ له‌ ڕێگای سه‌ركه‌وتنداین و ئه‌م هه‌نگاوه‌شمان زیاتر ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكی پێناچێت، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت".

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، "سه‌ركه‌وتنمان له‌ ده‌ستدایه‌، شه‌ڕێكی قورسه‌، به‌ڵام شه‌ڕێكه‌ كه‌ تێیدا سه‌رده‌كه‌وین".

وتیشی، "ئێمه‌ له‌ ڕاستیدا ده‌مانه‌وێت له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ داماڵینی سه‌ربازی به‌دی بهێنین و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ كۆنترۆڵی ئه‌منی و به‌رپرسیارێتی باڵای ئه‌منیمان هه‌بێت به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئوردن (هه‌مو خاكی كه‌رتی ڕۆژئاوا) به‌ كه‌رتی غه‌ززه‌شه‌وه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا هیچ به‌دیلێك بۆ داماڵینی چه‌ك له‌ ئارادا نییه‌ و وتی، "ئێمه‌ ئه‌مه‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هه‌مو سه‌ركرده‌كان ده‌ڵێین، هیچ به‌دیلێك بۆ ئه‌وه‌ نییه‌".

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ڕایگه‌یاند، "ئامانج له‌ داماڵینی چه‌ك هیچی كه‌متر نییه‌ له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی باسی ده‌كه‌ین و له‌ ده‌ستماندایه‌".

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له‌ زیادبونی فشاره‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كرد له‌ ژێر ڕۆشنایی به‌رده‌وامیی شه‌ڕه‌كه‌دا و ڕایگه‌یاند، "ئه‌مه‌ پێویستی به‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فشاره‌ زیادبوه‌كان هه‌یه‌".

بنیامین نه‌ته‌نیا هۆ باسی له‌وه‌شكرد، ده‌بێت ڕاستیه‌كانتان پێ بڵێم، "فشاره‌كان زیاتر ده‌بن و هه‌ریه‌كێكتان كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ بیانییه‌كان ده‌كه‌ن ده‌توانن باسی ئه‌وه‌مان بۆ بكه‌ن، هه‌ریه‌كه‌تان به‌ شێوازی خۆتان".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

2026-10-03 21:04 1610
واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

2026-10-03 20:02 1889
أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

2026-10-03 18:55 2411
صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

2026-10-03 18:39 3521
أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

2026-10-03 17:58 2230
أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 2672
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 4931
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 3226
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 3224
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 2723
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 3304
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 7162
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3699
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 7719
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 6722
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 11426
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5803
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 11651