نه‌ته‌نیاهۆ هۆشدارییدا له ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هۆشدارییدا له ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، لێكه‌وته مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه و راشیگه‌یاند، ئیسرائیل له پێناو ئازادی و دادپه‌روه‌ریدا له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران وه‌ستاوه.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م كنێستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، "كاردانه‌وه‌كانی هه‌ر هێرشێكی تاران بۆسه‌ر ته‌لئه‌بیب له‌ڕاده‌به‌ده‌ر جددی ده‌بن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌شه‌مین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له دوای ده‌ستبه‌كاربونییه‌وه، "به‌هێزبونی بێ وێنه‌ی" هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردو وڵات به تایبه‌تی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی ئیسرائیل و ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه بینی.
ده‌شڵێت، تره‌مپ پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ "داماڵینی چه‌ك له حه‌ماس" و "داماڵینی چه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه" دوپاتكرده‌وه، ئاشكراشیكرد، "له ئێستادا هه‌ردولا كارده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی دوایین زیندانی ئیسرائیلی له كه‌رتی غه‌ززه".
له چوارچێوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداردا، نه‌تانیاهۆ جه‌ختیكرده‌وه كه ئیسرائیل و ئه‌مریكا "له ڕێككه‌وتنی ته‌واودان" له‌سه‌ر ڕێگریكردن له ئێران له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی یان په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی موشه‌كی بالیستیكی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2025یشی به "گورزێكی توند" له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران وه‌سفكرد.
نه‌ته‌نیاهۆ باسی پشتیوانی خۆی بۆ ناڕه‌زایه‌تییه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران ده‌ربڕی و به "ساتێكی سه‌ره‌كیی ئه‌گه‌ری"ی زانی كه گه‌لی ئێران "خۆی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی ده‌دات"، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی به "ته‌نها سه‌ره‌تایه‌ك" وه‌سفكرد و جه‌ختیكرده‌وه كه ئیسرائیل "له پێناو ئازادی و دادپه‌روه‌ریدا له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران وه‌ستاوه".
