نه‌ته‌نیاهۆ پلانی خۆی بۆ "كۆنتڕۆڵكردنی غه‌ززه" کۆتایهێنان بەشەڕ ئاشکرا دەکات
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پلانی خۆی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه لادا و رایگه‌یاند، ئه‌و پلانه له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما دامه‌زراوه.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، "هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كۆبومه‌وه، پێنج بنه‌مامان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه دیاریكرد، چه‌كداماڵینی حه‌ماس، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌مو بارمته‌كان به زیندوی و مردو، چه‌كداماڵین له كه‌رتی غه‌ززه ته‌نیا به مانای داماڵینی چه‌ك له حه‌ماس نییه، به‌ڵكو دڵنیابون له‌وه‌ی چه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه دروست نه‌كرێت یان به قاچاخ نه‌برێته غه‌ززه‌وه".
سه‌باره‌ت به حكومه‌تی جێگره‌وه، نه‌ته‌نیاهۆ وتی، "حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی به‌دیل، نه حه‌ماس و نه ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین له‌خۆده‌گرێت كه‌سانێك كه منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریست بن، پاره‌ی تیرۆر ناده‌ن، هه‌روه‌ها تیرۆریست نانێرن".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م پێنج بنه‌مایه گه‌ره‌نتی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، ئه‌مه مانای وشه‌ی سه‌ركه‌وتنه، ئه‌مه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه ئێمه كار بۆ ده‌كه‌ین و پێمانباشه بۆ هه‌موان لێی تێبگه‌ن".
پێشتریش ڕۆژی پێنجشه‌ممه، دو به‌رپرسی ئیسرائیلی به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندبو، ده‌یڤید بارنیا سه‌رۆكی مۆساد سه‌ردانی قه‌ته‌ری كردوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه.
