نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و پورتوگال دەست بەکار بوو
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و پورتوگال دەست بەکار بوو و لە تویتێکدا نووسیویەتی: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ وەک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەست بەکاربووم، وێڕای ئەوەی شانازی دەکەم نوێنەرایەتی میلەتێکی هەشت ملیۆن کەسی بکەین لە وڵاتانی ئیسپانیا و پورتوگال، لەلای من وەرگرتنی پۆست، ئەرک و بەرپرسیاریەتییە، بۆیە لەم ڕوەوە دڵنیاتان دەکەم، هەرچیم پێ بکرێت درێغی ناکەم لە خزمەت کردنی هەرێمی کوردستان و میلەتەکەم، دەرگا و دەروازەیەکی تەندروست لە پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم و ئیسپانیا بکەمەوە".
دا ڕەوان حاجی حامد وتیشی: "لە ڕابردوودا لە هەرشوێنک کارم کردبێت هەوڵم داوە کاریگەریی دروست بکەم و جێ پەنجەم دیار بێت، بۆیە لەم ئەرکەشدا بەڵێن بێت لە ئاستی متمانەی هەموو لایەک بین، بۆ هەموو لاێکی ڕوون دەکەمەوە کە حەوت ڕۆژی هەفتە بێ وەرگرتنی هیچ پشوێک لە دەوامی فەرمی دەبین و دەرگامان کراوەیە بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گەشەکردنی پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێم و وڵاتی ئیسپانیا".
