نیویۆرك تایمز: خامنه‌یی سێ جێگره‌وه بۆخۆی داده‌نێت
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رایگەیاند ،عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌سیتنامه‌یه‌ك و سێ جێگره‌وه‌ی خۆی بۆ پاش كوشتنی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دیاریكرد.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌کە، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌خشیوه به سوپای پاسداران، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری كوژرانیشی له هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌به‌رچاوگرتوه، هه‌ربۆیه به‌ڵكو ناوی سێ كه‌سایه‌تی باڵای ئایینی و سه‌ربازی وه‌ك جێگره‌وه‌ی خۆی دیاریكردوه.
سێ به‌رپرسی ئێرانی ئاگادار له پلانه‌كانی شه‌ڕی فریاگوزاری ده‌ڵێن، ڕێبه‌ر خامنه‌یی به وریاییه‌وه له كوشتنی خۆی ده‌ڕوانێت، ئێستا زیاتر له ڕێگه‌ی یاریده‌ده‌رێكی متمانه‌پێكراوه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی قسه ده‌كات، په‌یوه‌ندییه ئهلیكترۆنییهكانیشی راگرتوه بۆئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی قورس‌تر بێت.
عه‌لی خامنه‌یی له بنكه‌یه‌كدا وه‌ك شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی جێگیركردوه، كۆمه‌ڵێك جێگره‌وه‌ی له زنجیره‌ی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازییه‌كه‌ی دیاریكردوه، له ئه‌گه‌ری كوژرانی فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان، راسته‌وخۆ جێگره‌وه‌كان ئاشكراده‌كات.
