نێچيرڤان بارزانى:هەواڵی گیانلەدەستدانی سه‌رۆك ئيبراهيم ڕه‌ئيسى و یاوەرانی له ناخه‌وه دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم سه‌ره‌خۆشى له كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كات و دەڵێت: هه‌واڵى به‌ئازارى گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه و ژماره‌يه‌ك له ياوه‌رانيان له ڕووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له ناخه‌وه دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين.
سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند:-له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى كۆمارى ئيسلامى جه‌نابى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
ئاماژەی بەوەکرد,,گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ڕه‌ئيسى خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن. خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به خێر.
