نێچیرڤان بارزانی: دەبێت پەکەکە لە سنووری شەنگال بچێتە دەرەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان لەیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان دەڵێت: ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى كراوه بۆ داننان به جينۆسايدى ئێزدييان، هاوكاريى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و لە عێراق بۆ خزمه‌تى ئێزدييان كراوه له دانانى ياساى (ڕزگاربووانى ئێزدى و پێكهاته‌كانى دیكە له مه‌سيحى و توركمان و شه‌به‌ک)، بڕينه‌وه‌ى يارمه‌تيى مانگانه له حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و هەروەها پشتیوانی لەلایەن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانەوە كە بۆ يارمه‌تيدانى ئاواره ئێزدييه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌نگال و چه‌ندين هه‌نگاوى ديكه‌ش، جێى ڕێز و پێزانين و ده‌ستخۆشين، به‌ڵام به دڵنيايييه‌وه هيچێك له‌وانه به‌س نين و هێشتا زۆر ماوه كه ده‌بێ بۆ گەلی خۆرشەویستی ئێزدیپیان بكرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی: كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى جينۆسايد، ئه‌رک و به‌ر‌پرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌مووانه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ته‌نانه‌ت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش. چاره‌سه‌ركردنى لێكه‌وته‌ى ده‌روونى، كۆمه‌ڵايه‌تى، مرۆيى، ئابوورى و ژينگه‌ييى جينۆسايد، ئه‌ركێكى قورس و درێژخايه‌نه كه توانا و پسپۆڕى و پێويستيى زۆرى ده‌وێت. ئێمه هه‌موومان جگه له به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى ئه‌و ئه‌ركه، هيچ ڕێگه‌يه‌كى ديكه‌مان له‌پێش نييه و ده‌بێ بيكه‌ين. ده‌بێ چاره‌نووسى ونبووان ئاشكرا بكرێت و كه‌سوكاريان له ئازارى به‌رده‌وامى چاوه‌ڕوانى ڕزگار بكه‌ين.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو خوشك و برايانى ئێزدى دڵنيا ده‌كه‌ینەوە هه‌تا تاقه ڕفێندراوێك مابێت، كارى تيمه‌كانى نووسينگه بۆ ڕزگاركردنى ڕفێندراوانى ئێزدى به‌رده‌وام ده‌بێت.
به هه‌زاران قوربانى بۆ ماوه‌يه‌كى درێژخايه‌ن پێويستييان به چاره‌سه‌رى ده‌روونى و چاودێريى تايبه‌تی هه‌يه، ده‌بێ بۆيان مسۆگه‌ر بكرێت و يارمه‌تییان بدرێت بۆ گێڕانه‌وه‌يان بۆ ژيانى ئاسايى. شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى، پێويستی به ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارى و مسۆگه‌ركردنى ئارامى و سه‌قامگيرى هه‌يه. بۆيه پێويسته حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكارى بكات بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنامەی شەنگال و ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخەكەی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێک لە یادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان گووتیشی: هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى چيتر شه‌نگال و ئێزدى نه‌بنه گيرۆده‌ى ئه‌جێنداى حزبى و سياسى و بارمته‌ى ده‌ستى هاوكێشه و هێزه ناوچه‌يييه‌كان. شه‌نگالييه‌كان ده‌بێ خۆيان كارو‌بارى خۆيان به‌ڕێوه ببه‌ن و چيتر ديلى ده‌ستى هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سنوور نه‌بن، بۆيه PKK و هه‌ر هێزێكى ناياسايى، ده‌بێ شه‌نگال بەجێبهێڵن تاكو هه‌مووان پێكه‌وه بتوانن ئاسايش، ژيان، ئاوه‌دانى، ئومێد و هيوا بگێڕينه‌وه بۆ شه‌نگال. له عێراقى فره‌ئايين و نه‌ته‌وه‌دا، بوونى كاراى دامه‌زراوه‌كان و جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور، گه‌ره‌نتيى پاراستنى هه‌موو پێكهاته‌كان و ماف و ئێستا و داهاتوويانه. كليلى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى وڵاته، بۆيه ده‌بێ هه‌موومان كار بكه‌ين بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌ستووری هەمیشەیيی عێراق.
