المطلع
عاجل

post-image

نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌هه‌وڵدابوین بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌ حه‌له‌ب


21:24 كوردستان
2026-01-14
6440

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای روداوه‌كانی حه‌له‌به‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌ هه‌وڵدا بوین بۆ راگرتنی شه‌ڕو له‌ هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ هێوركردنه‌وه‌ به‌رده‌وامین.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ پاتريك دۆرێل، باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، وێڕاى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردولا، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، هه‌ردولا هيوايان خواست ڕێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و ده‌ستنيشانكردنى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ له‌ واده‌ى ياساييى خۆياندا به‌ڕێوه‌ بچن و حكومه‌تێك پێكبێت كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاوڵاتييان و ئاڵنگارييه‌كان بێت. هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ گرنگيى په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هه‌ردولا نيگه‌رانييان ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌ ده‌ربڕى و هاوڕا بون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ ديالۆگ و ڕێگه‌ ديپلۆماسييه‌كان. له‌مباره‌يه‌وه‌ دوپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ گرژييه‌كان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى سه‌ربازى، ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ زياتر ده‌كەن.

ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى سورياش، نێچيرڤان بارزانی دوپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌مو پشتگيرييه‌ك له‌ مافه‌كانى گه‌لى كورد و هه‌مو پێكهاته‌كان له‌ سوريا ده‌كات. هه‌روه‌ها وتى: هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ڕوداوه‌كانى حه‌له‌به‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌مو لايه‌نه‌كان له‌ هه‌وڵدا بوين بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ و پاراستنى سه‌قامگيرى و له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ هێوركردنه‌وه‌، به‌رده‌وامين.

پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركيا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردولا؛ ته‌وه‌ری ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بون.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

رئاسة الجمهورية: استهداف الحشد والبيشمركة انتهاك صارخ لسيادة العراق

رئاسة الجمهورية: استهداف الحشد والبيشمركة انتهاك صارخ لسيادة العراق

2026-03-24 16:45 23537
التربية تعلن جداول الامتحانات العامة للدراسة الابتدائية والمتوسطة

التربية تعلن جداول الامتحانات العامة للدراسة الابتدائية والمتوسطة

2026-03-24 16:42 22595
الحرس الثوري: الموجة 79 نُفذت بدقة واستهدفت مواقع حساسة

الحرس الثوري: الموجة 79 نُفذت بدقة واستهدفت مواقع حساسة

2026-03-24 15:00 5096
إيران... تعيين محمد باقر ذو القدر أميناً للمجلس الأعلى للأمن القومي

إيران... تعيين محمد باقر ذو القدر أميناً للمجلس الأعلى للأمن القومي

2026-03-24 14:30 5166
إيقاف الدوام في مدارس وجامعات البصرة ليومين

إيقاف الدوام في مدارس وجامعات البصرة ليومين

2026-03-24 13:50 6541
بارزاني يدين الهجوم على البيشمركة ويدعو لوقف الاعتداءات على الإقليم

بارزاني يدين الهجوم على البيشمركة ويدعو لوقف الاعتداءات على الإقليم

2026-03-24 13:35 8094
استهداف مقرين للبيشمركة.. 6 شهداء و30 جريحاً في هجومين منفصلين

استهداف مقرين للبيشمركة.. 6 شهداء و30 جريحاً في هجومين منفصلين

2026-03-24 12:01 6264
خروج 7 خطوط كهرباء عن الخدمة في الكويت بسبب سقوط شظايا

خروج 7 خطوط كهرباء عن الخدمة في الكويت بسبب سقوط شظايا

2026-03-24 11:53 6312
الحشد الشعبي يعلن استشهاد مجموعة من مقاتليه وقائد بارز في الأنبار

الحشد الشعبي يعلن استشهاد مجموعة من مقاتليه وقائد بارز في الأنبار

2026-03-24 11:50 5848
رياح نشطة وغبار وأمطار.. تفاصيل حالة الطقس للأيام القادمة

رياح نشطة وغبار وأمطار.. تفاصيل حالة الطقس للأيام القادمة

2026-03-24 10:00 9034
رئيس البرلمان الإيراني ينفي الحوار مع أمريكا ويتهمها بالتلاعب بالأسواق

رئيس البرلمان الإيراني ينفي الحوار مع أمريكا ويتهمها بالتلاعب بالأسواق

2026-03-23 19:33 6679
انفراجة دبلوماسية؟.. ترامب يتحدث عن محادثات قوية مع إيران

انفراجة دبلوماسية؟.. ترامب يتحدث عن محادثات قوية مع إيران

2026-03-23 17:15 5795
موقف حازم من بغداد.. إدانة للقصف الأمريكي وتحذير من انفجار إقليمي

موقف حازم من بغداد.. إدانة للقصف الأمريكي وتحذير من انفجار إقليمي

2026-03-23 17:00 20483
خلية الإعلام الأمني توضح حقيقة أصوات الانفجارات في محيط مطار بغداد

خلية الإعلام الأمني توضح حقيقة أصوات الانفجارات في محيط مطار بغداد

2026-03-23 16:08 6503
تصريحات ترامب تحرك الأسواق: صعود الأسهم والبيتكوين وتراجع الذهب

تصريحات ترامب تحرك الأسواق: صعود الأسهم والبيتكوين وتراجع الذهب

2026-03-23 15:29 7676
اجتماع حكومي برئاسة السوداني لبحث تداعيات الحرب على قطاع الطاقة

اجتماع حكومي برئاسة السوداني لبحث تداعيات الحرب على قطاع الطاقة

2026-03-23 14:55 6604
إيران تنفي وجود محادثات مع واشنطن وترد على تصريحات ترامب

إيران تنفي وجود محادثات مع واشنطن وترد على تصريحات ترامب

2026-03-23 15:23 6357
الداخلية تعلن تفعيل تنبيهات الطوارئ عبر الهواتف الذكية في العراق

الداخلية تعلن تفعيل تنبيهات الطوارئ عبر الهواتف الذكية في العراق

2026-03-22 20:51 9694