نێچیرڤان بارزانی: ميراتی مرۆيی و ڕۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی دەربارەی کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان بڵاو کردەوە و دەڵێت: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، كه فره‌يی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێك دێنن، ميراتی مرۆيی و ڕۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس:
به خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگييه‌کی قووڵه‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوايی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتيكان، پاپا فره‌نسیسم بیست, كه سیمبۆلێکی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزيكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئايینه‌كان و نموونه‌يه‌كی خاکه‌ڕایی و ڕۆحانيیه‌ت و به‌زه‌يی بوو.
به‌ناوی گه‌لی كوردستان و خۆمه‌وه، له ناخه‌وه، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م و هاوئازاری له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سايه‌تييه مێژووييه گه‌وره‌يه‌ین كه ژيانی خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و به‌رگریی له شکۆی مرۆيی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌يامی خۆشه‌ويستی و پێكه‌وه‌ژيان ته‌رخان كردبوو.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، كه فره‌يی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێك دێنن، ميراتی مرۆيی و ڕۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین و نزا ده‌که‌ین و له خوای مه‌زن داواکارین گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو پاپا فره‌نسیس به جه‌سته کۆچی دوایی کرد، به‌ڵام یاد و په‌يامه‌كه‌ی، هه‌میشه به چرای هيوا و ئاشتی بۆ مرۆڤايه‌تی ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئێمه‌ش یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له 2021، بۆ هه‌میشه زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت.
