نێچیرڤان بارزانی:هەمیشە داکۆکی لەمافی پێکهاتەکان دەکەین
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌بونی یاسایه‌كی تایبه‌تی باری كه‌سێتی بۆ مه‌سیحییه‌كان وا ده‌كات، به پێی یاسایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، كه له‌گه‌ڵ ئایین و باوه‌ڕیاندا نایه‌ته‌وه، ئه‌وه كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌یه بۆسه‌ر خێزانه‌كان و پێكهاته‌ی مه‌سیجی و ده‌شڵێت، "ناكرێت ئایینی منداڵان بگۆڕدرێت، له‌كاتێكدا هێشتا له خواروی 18 ساڵیدان و له‌ناو كه‌شوهه‌وای ئایینێكی دیكه‌دا ده‌ژین".
نێچیرڤان بارزانی له‌میانی كۆنفرانسی یاسای باری كه‌سی كریستیانه‌كانی عێراق له وتارێكدا رایگه‌یاند، "به بونی هه‌مومان لێره پێكه‌وه، دڵنیایی زیاتر ده‌ده‌ینه مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سیحییه‌كانی هه‌مو عێراق، هه‌مومان پشتیوانی له‌م كۆنگره‌یه ده‌كه‌ین، چونكه به مه‌به‌ستی دابینكردنی مافی ڕه‌وای مه‌سیحیانه، به دیالۆگ و به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوری، له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو عێراق.
وتیشی، "ئێمه هه‌میشه پشتیوانیی له داوا‌و مافی مه‌سیحییه‌كان و هه‌مو پێكهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، چونكه پشتیوانی ئێمه په‌یوه‌سته به مێژوی درێژیی باوه‌ڕ و كولتوری پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه و یه‌كسان له كوردستان، ئه‌و پشتیوانییه‌ی ئێمه په‌یوه‌سته به ده‌ستوری عێراق، كه خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر داوه و په‌سه‌ندی كردوه، مادده‌ی 41ـی ده‌ستوری عێراق ده‌ڵێت، عێراقییه‌كان ئازادن له‌وه‌ی پابه‌ند بن به باری كه‌سی خۆیانه‌وه، به‌پێی ئایین و مه‌زهه‌ب و باوه‌ڕ و هه‌ڵبژارده‌یان، ئه‌وه‌ش له ده‌ستوری عێراق ده‌ڵێت به یاسا رێكده‌خرێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "تا ئێستا ئه‌و مادده ده‌ستورییه كاری پێنه‌كراوه، كاركردن به‌و مادده‌یه و هه‌بونی یاسای باری كه‌سێتی بۆ ئایینه‌كان، كه تایبه‌ت بێت به‌خۆیان، وا ده‌كات مه‌سیحی، ئێزدی، سائیبه، مه‌ندائیی و هه‌مو ئایینه‌كان له عێراق، مافه‌كانییان پارێزراو بو".
ده‌شڵێت، "نه‌بونی یاسایه‌كی تایبه‌تی باری كه‌سێتی بۆ مه‌سیحییه‌كان وا ده‌كات، به پێی یاسایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، كه له‌گه‌ڵ ئایین و باوه‌ڕیاندا نایه‌ته‌وه، ئه‌وه كارێكی زۆر خراپی هه‌یه بۆسه‌ر خێزانه‌كان و پێكهاته‌ی مه‌سیجی له عێراق، ئێمه له زۆر دۆسییه ئاگادار ده‌كرێینه‌وه كه زۆر مایه‌ی نیگه‌رانیی و دڵته‌نگیمانه، چونكه ژیان و چاره‌نوسی زۆر منداڵ، كچ و ژن ده‌خه‌نه كێشه و ئاڵۆزییه‌وه، به‌تایبه‌تیش له بابه‌ته‌كانی میرات و ته‌ڵاق و به زۆر سه‌پاندنی ئاییندا، كاتێك باوك یان دایكێكی مه‌سیحی ئایینی خۆی ده‌گۆڕێت".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "ناكرێت ئایینی منداڵان بگۆڕدرێت، له‌كاتێكدا هێشتا له خواروی 18 ساڵی دان و له‌ناو كه‌شوهه‌وای ئایینێكی دیكه‌دا ده‌ژین، بۆیه ئێمه پشتیوانی له‌و پێشنیاره ده‌كه‌ین، كه ئه‌گه‌ر دایك و باوكی مه‌سیحی ئایینی خۆی گۆڕی، منداڵ و نه‌جه‌وانانیان كاتێك بونه 18 ساڵ مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بڕیار له ئایینی خۆیان بده‌ن، به هه‌مان شێوه سه‌باره‌ت به میراس، ده‌بێت به پێی یاسایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ و ئایینی مه‌سیحی بێت".
نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، "له هه‌مو بابه‌ته‌كانی باری كه‌سێتیدا ده‌بێت چاره‌سه‌رێك هه‌بێت به‌پێی خواستی مه‌سیحییه‌كان و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیان و یه‌كسانی له مافه‌كانیاندا بۆ هه‌مو پێكهاته‌كانی عێراق".
جه‌ختیشیكرده‌وه، ناكرێت به‌ناوی یاسا و له رێگه‌ی یاساوه كێشه و ئاڵۆزی له‌ناو پێكهاته‌ی مه‌سیحی دروست بكرێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و نادادی و نایه‌كسانییه نیین. ئه‌وه مافێكی ده‌ستورییه كه مه‌سیحییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و باوه‌ڕییان ئازادبن له‌كاروباری كه‌سیی خۆیاندا، بۆیه داوا له لایه‌نه به‌شداربوه‌كان دانانی ده‌ستوری عێراق ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، به گرنگییه‌وه له‌و پرس و كێشه‌یه بڕوانن و به زویی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن. به ره‌چاوكردنی داوا‌و مافی مه‌سیحییه‌كان و ئایینه‌كانی دیكه، داوا له دادوه‌ران ده‌كه‌م، به چاوێكی زۆر مرۆڤدۆستانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسییه‌یه‌دا بكه‌ن، چونكه به‌هۆی ئه‌و كێشانه زۆر خێزان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه".
