نێچیرڤان بارزانی و جۆشوا هاریس: بەرژەوەندی هاوبەش، ئه‌مه‌ریکا به عێراق و هەرێم دەبەستێتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و جۆشوا هاریس، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نن كه بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش، ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/2/18، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، لە کۆبونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوا پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هەردولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها هاوڕا بون کە بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە. هەر لەمبارەیەوە باسیان لە بوارەکانی هاریکاریی نێوان هەردولا کرد.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا، گرنگیی یەکدەنگیی لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەری دیکەی کۆبونەوەکە بون.
