نێچیرڤان بارزانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆبوونەوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له مەحه‌ممه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و به‌رپرسى نوێى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق (يونامى) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى پێكهاته‌كان، به‌تايبه‌تى ئێزدييه‌كانيان خسته باس و نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى هاوكاريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ كۆمسيۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، سه‌رۆكى ماوە بۆ درێژکراوی هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه تاکه چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ته‌واوه‌تيى ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقه، هه‌روه‌ها باشكردنى دۆخى ئێزدييان و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كانيان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانيان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان، به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
كلمات مفتاحية
- نێچیرڤان بارزانی
- نەتەوە یەکگرتووەکان
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
- هەولێر
- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
