نێچیرڤان بارزانی وبالیۆزی ئێران جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان دەکەنەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه,نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە, ڕایگەیاند: "پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد".
ئاماژەی بەوەشکرد ، "له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كران".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا".
ئاماژەی بەوەشکرد ، "دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى ئێران له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو".
