نێچیرڤان بارزانی ومحەمەد حەلبوسی پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق تاوتوێ دەکەن
هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی تەقەدوم کۆبوونەوە و پرسی دەستنیشانکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێکراون.
شه‌وی شه‌ممه 2024/4/27 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غداد له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئهلحهلبوسى، سه‌رۆكى پارتى تهقەدومى عێراقى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداد و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، تاوتوێكران و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه، گۆڕییه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
