نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی 15 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان دا، پیرۆزبایی ئاراستەی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەردوو جڤاتی نیشتمانی و گشتی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەکە کردووە دەڵێت، لەم ياده‌دا پێزانينم بۆ ڕۆڵى ديارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا ده‌رده‌بڕم، هه‌روه‌ها به رێزه‌وه له هه‌وڵ و كۆششه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانم.
دەقی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان، له يادى پازده ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، پيرۆزبايى له به‌ڕێز عومه‌ر سه‌يد عه‌لى و به‌ڕێزان هه‌ردوو جڤاتى نيشتمانى و گشتى و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.
وێڕاى داكۆكى له گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌م ياده‌دا پێزانينم بۆ ڕۆڵى ديارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا ده‌رده‌بڕم، هه‌روه‌ها به رێزه‌وه له هه‌وڵ و كۆششه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانم.
