نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده و دیمه‌شق ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا پێشوازی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌م ڕێككه‌وتنه زه‌مینه‌یه‌كی به‌هێز بۆ سه‌قامگیری، ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "پێشوازی و پشتیوانی له ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كه‌ین بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ، تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازی و كارگێڕییه‌كان، مسۆگه‌ركردنی مافه مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌یییه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌نگاوێكی گرنگ و دروسته به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كان، ئێمه هه‌میشه جه‌ختمانكردوه‌ته‌وه كه دیالۆگ، لێكگه‌یشتن و ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی، تاكه ده‌رچه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی به‌رده‌وام كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو لایه‌كدا بێت".
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، "ئه‌م ڕێككه‌وتنه زه‌مینه‌یه‌كی به‌هێز بۆ سه‌قامگیری، ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه، هیوادارین ببێته مایه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی سوریایه‌كی یه‌كگرتو، پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌مو پێكهاته‌كان له ده‌ستوری داهاتودا و به‌دیهێنانی ئارامی بۆ سوریا و ناوچه‌كه به‌گشتی".
