نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هەمومان پەند لە مێژو وەربگرین
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، ناوچەکە لەناو ئاڵۆزی و مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕدایە، "ئەم دۆخە ئاڵۆزه پێمان دەڵێت کە پێویستە هەمو لایەک بە هەستیاری و بهرپرسیاریهتییەوە مامەڵە بکەن"، دهشڵێت، "لە عێراقیش پێویستە هەمومان پەند لە مێژو وەربگرین و سەقامگیری بە یەکترقبوڵکردن و چەسپاندنی سیستمی فیدراڵی و دادپەروەری بەدیدێت".
نێچیرڤان بارزانی ئهمڕۆ چوارشهممه له پهیامێكدا بهبۆنهی یادی 56 ساڵهی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاری 1970، رایگهیاند، "ئەو ڕێککەوتننامەیە گەورەترین دەستکەوتی سیاسی و یاسایی بو، وەک یەکەم بەڵگەنامەی فەرمیی دانپێدانان بە مافەکانی گەلی کوردستان لە مێژوی هاوچەرخدا تۆمارکرا و بوه بنهمای ههمو دهستکهوتهکانی دواتری ههرێمی کوردستان".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ڕێککەوتننامەی 11ی ئازار تەنها دەستکەوتێکی نەتەوەیی نەبو، بەڵکو نەخشەڕێگەیەکی دروست و نمونەیی بو بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە عێراقدا، مێژو سەلماندی کە پاشگەزبونەوەی دەسەڵاتدارانی ئەوسای عێراق لەو ڕێککەوتنە و پەنابردن بۆ لۆژیکی هێز لەجیاتی گفتوگۆ، عێراقى ڕوبەڕوی چەندین دەیە شەڕ، ماڵوێرانی، ناسەقامگیری و بەفیڕۆدانی سامانە مرۆیی و ماددییەکان کردەوە کە تا ئەمڕۆش باجی ئەو هەڵە مێژویییانە دەدات.
نێچیرڤان بارزانی له راگهیهندراوهكهدا دهڵێت، "لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە، ناوچەکەمان لەناو ئاڵۆزی و مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕدایە، ئەم دۆخە ئاڵۆزه پێمان دەڵێت کە پێویستە هەمو لایەک بە هەستیاری و بهرپرسیاریهتییەوە مامەڵە بکەن و کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن و ڕێگە لە تەشەنەسەندنی زیاتری شەڕ و ئاڵۆزییەکان بگیرێت".
ئهوهش خراوهتهڕو، "لە عێراقیش پێویستە هەمومان پەند لە مێژو وەربگرین و بزانین کە سەقامگیری بە یەکترقبوڵکردن و چەسپاندنی سیستمی فیدراڵی و دادپەروەری بەدیدێت".
ههروهها دهڵێت، "جەخت لەسەر یەکڕیزی و تەباییی نێوان لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە وەک تاکە گەرەنتی بۆ پاراستنی قەوارەی فیدراڵی و دهستکهوت و مافە دەستورییەکانمان، با پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی کوردستان و عێراق لە مەترسییەکانی شەڕ دور بخەینەوە و داهاتویهكى گەشتر، ئاوەدانتر و پڕ لە ئاشتی بۆ نەوەکانمان بنیات بنێین".
