نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشی ئاڕاستەی حکومەت و گەلی ئێران دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی قوڵی خۆی ئاراستەی سەرکردایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خانەوادە و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس کرد.
شەممە 26ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سهرهخۆشيى قووڵمان ئاراستهى سهركردايهتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانهواده و كهسوكارى قوربانييانى تەقینەوهكهى ئەمڕۆى بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس دهكهين. لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخهميانين.
نێچیرڤان بارزانی، دەڵێت: لە خواى مهزن داواكارين گيانى قوربانييان شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به ههموو لايهك ببهخشێت.
هاوکات هیوای زووچاکبوونەوەشی بۆ برینداران و سەلامەتی و ئارامیشی بۆ گەلی دۆستی ئێران خواست.
