نەتەنیاهۆ : روداوەکەی کۆمەڵگەی پزیشیکی ناسڕ جێگای نیگەرانیە
ئەمڕۆ دووشەممە، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، نیگه‌رانی خۆی بۆ ئه‌و ڕوداوه دڵته‌زێنه ده‌ربڕی كه ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی ناسڕ له غه‌ززه ڕویدا.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی، "ئیسرائیل كاره‌كانی ڕۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی پزیشكی و هه‌مو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌رز ده‌نرخێنێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتیشی، "ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، شه‌ڕی ئێمه دژی تیرۆریستانی حه‌ماسه، دۆزی ئێمه دادپه‌روه‌ره".
هاوکات كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی ناسڕی فه‌ڵه‌ستینی له خان یونس ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند 14 كه‌س كوژراون كه له نێویاندا سێ ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه له هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل‌دا كه بینای پێشوازی و فریاكه‌وتنی كرده ئامانج. هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گیانله‌ده‌ستدانی چوار ڕۆژنامه‌نوسیان له بۆردومانه‌كه پشتڕاستكرده‌وه.
