نەوزاد هادی لەڕکابەری پۆستی سهرۆك كۆمار بۆ بەرژەوەندی فوئاد حسێن كشایهوه
نەوزاد هادی، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار كشایهوه .
نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی له پهیامێكدا بڵاویكردهوه، "لەسەر فەرمانی ڕێزدار سەرۆک بارزانی و متمانەی پارتیمان پارتی دیمکراتی کوردستان بۆ کاندیدکردنمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە مایەی شانازی و سەربڵندیمانە بۆ ئەو متمانەیە، لەپیناو بەرژەوەندی گشتی و پاڵپشتی کردنی کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆک کومار برای بەڕێز د.فواد حسێن بڕیاری خۆ کشاندنەوەماندا".
سەرۆکایەتیی پهرلهمانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری بڵاوكردوهتهوه و لیستەکە لە 19 کەس پێکهاتوه، بهڵام به كشانهوهی نهوزاد هادی، كاندیدانهی پۆستی سهرۆك كۆمار دهبنه 18 كاندید.
كاندیدانی سهرۆك كۆمار پێكهاتون له عەبدوڵا عەلیاوەیی، فوئاد حوسێن، نزار محەممەد سەعید، شوان حەوێز، ئەحمەد عەبدوڵا، حوسێن تەها حەسەن محەمەد، نەجمەددین عەبدولکەریم، ئاسۆ فەرەیدون، سامان عەلی ئیسماعیل، سەباح ساڵح سەعید، ئیقبال عەبدوڵا ئەمین هەلیوی، سەردار عەبدوڵا، موسەننا ئەمین، خالید سدیق عەزیز، ئازاد مەجید، رافع عەبدوڵا، سالم حەواس، لەتیف رەشید.
