نەوەی نوێ: سودانی وتی دوای جه‌ژن موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق و هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت
سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوته‌وه‌و پێی راگه‌یاندوه كه دوای جه‌ژن موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق و هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.
سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له تۆڕی ئێكس وتی"له‌گه‌ڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبومەوە و تێیدا باسمان لە بارودۆخی ئێستا و بەتایبەتی مەلەفی موچەی فەرمانبەران کرد."
وتوشیه‌تی، سودانی بەڕونی جەختی له‌وه کردەوە کە هیچ مه‌رتسییه‌ك له‌سه‌ر موچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییه و خەرجکردنی موچەکانیان هاوکات دەبێت لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵی، هەروەها دوای جەژن موچە دابەش دەکرێت.
به‌قسه‌ی سروه عه‌بدولواحید، سودانی ئاماژەی بەوە کردوه کە عێراقیش هاوشێوەی وڵاتانی ناوچەکە، بەهۆی داخستنی گەروی هورمزەوە ڕوبەڕوی ئاڵه‌نگاریی ئابوری بوەتەوە، بەڵام حکومەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی جێگرەوە و چارەسەر بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ئابوری.
