هاتوچۆی سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ شۆفێران بڵاوده‌كاته‌وه
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، هاتوچۆی سلێمانی به‌هۆی دروستبونی ته‌مێكی چڕه‌وه له پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ شۆفێران بڵاوكرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ شۆفێران بڵاوكرده‌وه ئه‌وه‌ش بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبونەوەی ئاستی بینین.
هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران وتی"داواتان لێدەکەین پابەندی یاسا‌و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدوربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت)، ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان ئیش ناکات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکو بەدوربن لەڕوداوی هاتوچۆ."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "داواش لەشۆفێران دەکەین، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لەچەندین شوێندا تەم هەیەو ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبوەتەوە."
