هادی عامری: پێویسته له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م ئه‌و ئاستانگانه‌ی روبه‌ڕوی وڵاته‌كه‌مان ده‌بنه‌وه خۆڕاگر بین
هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در رایگه‌یاند، پێویسته له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م ئه‌و ئاستانگانه‌ی روبه‌ڕوی وڵاته‌كه‌مان ده‌بنه‌وه خۆڕاگر بین و پشتیوانی و پاڵپشتی له ئاسایش و سه‌قامگیری بكه‌ین و رێگه نه‌ده‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌نگی مه‌ترسیدار لێده‌ده‌ن، ئامانجه‌كانیان به‌دی بهێنن.
هادی عامری له‌میانی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبونی سه‌ید محه‌مه‌د باقر سه‌در له‌لایه‌ن ڕێكخراوی به‌دره‌وه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چو رایگه‌یاند، "شه‌هید سه‌در تێڕامان بو، به‌بێ تێگه‌یشتنی ئه‌ویش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نه‌ده‌گرت، به‌راوردی نێوان ئه‌و قۆناغه‌ی ئیمام حسێن تێیدا ژیاوه و شه‌هید سه‌ید سه‌در هاوشێوه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شه‌هید سه‌در ده‌یزانی چۆن باسی قۆناغه‌كه بكات، بۆیه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه میلله‌ت وه‌ك خوێنی ئیمامی حسێن پێویستی به خوێن هه‌یه، هه‌روه‌ها شه‌هید سه‌در ده‌یزانی په‌یامه‌كه قوربانیدانی ده‌وێت و وتی من یه‌كه‌م كه‌سم شه‌هید ده‌بم".
هادی عامری ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ڕوبه‌ڕوی زه‌نگ لێده‌ره‌كان و مه‌ترسیدار و ترسناكه‌كان ده‌بینه‌وه، پێویسته له به‌رامبه‌ر هه‌مو به‌ربه‌سته‌كاندا خۆڕاگر بین، قسه‌كردنه‌كه به‌وجۆره‌یه كه ئه‌مریكا هێزی ئیلاهییه له‌سه‌ر زه‌وی و تره‌مپ خودایه، بۆیه پێویستمان به تێگه‌یشتنه".
هادی عامری جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ڕژێمی گۆڕی، تفه‌نگ و جیهاد و ترسی داگیركه‌ری له گۆڕانكاری بو كه خه‌ڵك ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرد، هه‌روه‌ها عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵا جه‌ختیكرده‌وه كه عێراق به‌ره‌و چاكبونه‌وه ده‌ڕوات و نابێت ده‌نگۆی ترس و تیرۆر له‌نێو هاوڵاتیاندا بڵاوبكرێته‌وه.
