هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سبەی بە سەردانی فەرمی دەگاتە بەغدا
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا سبەی بە سەردانی فەرمی دەگاتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بە پرسانی باڵای عێراقدا كۆببێتەوە و ڕێككەوتنە دوقۆڵیەكە نێوان هەردو و پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ بكەن.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ-ی توركی، ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، سبەی هاكان فیدانی سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ د.لەتیف جەمال رەشیدی سەرۆك كۆمار، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە كۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكان پەیوەندیە دوقۆڵییەكانی نێوان هەردو وڵات و پێشهاتەكانی نوێكانی ناوەچەكە دەبێت و گفتوگۆیان لەبارەوە دەكەن.
بەگوێریە ئاژانسی ئەنادۆڵ، تورکیا پەیوەندییەکی قوڵی مێژویی، کولتوری و مرۆیی لەگەڵ عێراقدا هەیە و ئەو وڵاتە بە گرنگترین هاوبەشە بازرگانییەکانی خۆی دەزانێت و کۆی قەبارەی بازرگانی دەگاتە 20 ملیار دۆلار. پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هاوکارییەکانی لە بوارە جیاجیاکان بە خێراییەکی بەرچاو پەرەی سەندوە.
