هاوسەرۆکی کەجەکە: بەبێ ئازادیی جەستەیی ئۆجەلان پڕۆسەی ئاشتی سەركەوتوو نابێت
هاوسەرۆكی کۆما جڤاکێن کوردستان (كەجەكە) رایگەیاند ، بەبێ ئازادیی جەستەیی ئۆجەلان پڕۆسەی ئاشتی سەركەوتوو نابێت، وتیشی :ئامادەن بچینەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا بکەن، بەڵام بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستوری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكی کۆما جڤاکێن کوردستان (كەجەكە) بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی وت، ئامادەن بچنەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا بکەن، بەڵام بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستوری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە تورکیا مافی بەشداریکردن لە سیاسەتی دیموکراسییان پێبدات، ئەگەر تورکیا هەنگاوی کرداری بنێت، یاسا دەربکات و چاکسازیی یاسایی ریشەیی بکات، دەچنەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا دەکەن.
باسی لەوەشکرد، ئامادەن و خوازیارن بچینەوە تورکیا بۆ ئەوەی سیاسەتی دیموکراسی بکەن و درێژە بە تێکۆشانیان لەپێناو ئازادی و دیموکراسیدا بدەن، بەڵام بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستوری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێت.
وتیشی، ئەگەر رێککەوتنی یاسایی و دەستوری نەبێت، یان زیندانی دەکرێن یان دەکوژرێن، پێویستە گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بۆ تورکیا بکرێت و دەشڵێت، ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجەلان لە رێگەی گەرەنتیی یاساییەوە شتێکی بنەڕەتییە، ئەوە مەرجی سەرەکی و داواکاریی یەکەمیانە، بەبێ ئەو پێشهاتە، ئەستەمە پڕۆسەکە بە سەرکەوتویی بەردەوام بێت.
