هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جەختیکردەوە لە پشتگیری کردنی هەوڵەکانی حكومەت لە رێكخستنی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جەختیکردەوە، لە پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی حكومەت لە رێكخستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێستی حكومەت و پاڵپشتی خۆی بۆ بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە رادەگەیەنێت، كە تیایدا دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بە ڕێكخستنی پەیوەندییەكە بەشێوەی دوولایەنە ڕاگەیاندووە لەگەڵ لایەنەكانی هاوپەیمانان، و كۆتاییهێنان بە ئەركی سەربازی و دانانی خشتەی كاتی بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی ڕاوێژكاران.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: هاوپەیمانی پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو رێوشوێنانەی حكومەت دووپاتدەكاتەوە كە لە بەرنامەی وەزاریدا هاتووە، لەوانەش گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دووبارە رێكخستنەوەی بوون و پەیوەندییەكانی لەگەڵ لایەنەكانیدا.
