ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه له‌ناوچه‌كه وێران ده‌كه‌ین
قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر وێستگه‌كانی وزه‌ی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌وانیش ده‌سته‌وه‌ستان نابن و ژێرخانی وزە، نەوت و پیشەسازی و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی و په‌یوه‌ندیی ئیسرائیل و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا وێران ده‌كه‌ن.
وته‌بێژی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكی نوسراودا وتی، چەندین جار وتومانە کە گەروی هورمز تەنیا بە ڕوی دوژمن و هاتوچۆی زیانبەخشدا داخراوە و هێشتا بەتەواوی دانەخراوە، تا ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی زیرەکانه‌ی ئێمەدایە، هاتوچۆی بێ‌زیان بەپێی ڕێکارە تایبەتەکان و بە گەرەنتیی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئێمە ئەنجام دەدرێت.
وته‌بێژی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاتمولئه‌نبیای ئێران وتوشیه‌تی: لە ئەگەری جێبه‌جێكردنی هەڕەشەکانی سه‌رۆكی ئەمریکادا سەبارەت بە وێستگەکانی وزه‌ی ئێران، دەستبەجێ ئەم خاڵانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن:
1. گەروی هورمز بەتەواوی دادەخرێت و گه‌روه‌كه ناكه‌نه‌وه تا ئەو کاتەی وێستگه‌كانی وزه كه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر بونیاد دەنرێنەوە.
2.هەمو وێستگەکانی وزه، ژێرخانی وزە و تەکنەلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندیی ڕژێمی زایۆنی بەشێوەیەکی بەرفراوان دەکرێنە ئامانج.
3. هەمو ئەو کۆمپانیا هاوشێوانەی لە ناوچەکەدا پشکی ئەمریکییان تێدایە، به‌ته‌واوه‌تی وێران ده‌كه‌ین.
4.وێستگەکانی وزه‌ی ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە میوانداریی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەن، دەبنە ئامانجێکی ڕەوای ئێمە.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "هەمو شتێک بۆ جیهادێکی گەورە بە ئامانجی لەناوبردنی تەواوی بەرژەوەندییە ئابورییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئامادەیە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئێمە دەسپێشخەری شەڕ نەبوین و ئێستاش نابین، بەڵام ئەگەر دوژمن زیان بە وێستگەکانی ئێمە بگەیەنێت، بۆ بەرگریکردن لە وڵات و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان دەست بۆ هەر کارێک دەبەین و پرۆسەكه به‌بێ وچان بۆ لەناوبردنی ئەو ئامانجانەی ئاماژەیان پێکرا دەستپێدەکات و هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانمان بکات بۆ لەناوبردنی ژێرخانی وزە، نەوت و پیشەسازیی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا."
